وتەبێژی دەوڵەتی ڕەئیسی: ئیران دەخاڵەت لە ئامادەبوونی نوێنەرانی وڵاتانی تر لە وتوو وێژەکانی ڤیەن ناکات

وتەبێژی دەوڵەتی ڕەئیسی: ئیران دەخاڵەت لە ئامادەبوونی نوێنەرانی وڵاتانی تر لە وتوو وێژەکانی ڤیەن ناکات



عەلی بەهادۆری جەهرۆمی، وتەبێژی دەوڵەتی ڕەئیسی، بە ئاماژە پێکردنی وتوو وێژەکانی بومبی ناووکی کۆماری ئیسلامی لە ڤیەن، وتی: ((ئێران لە بارەی ئامادەبوونی نوێنەری وڵاتانی تر لە دانووستانەکان دەست تێوەر نادات)).

جەهرۆمی وتی: ((ئاساییە کە شاندی ئێرانی لەو بابەتە دەخاڵەت ناکات و ڕا و بۆچوونی لەسەر ئەم بابەتە نەبووە و نییە))، ئەم ڕەنگدانەوەیە لە دوای ئامادەبوونی نوێنەرانی عەرەبستانی سعوودی و کۆریای باشوور لە وتوو وێژەکانی ڤیەن بوو.

پێشتر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بارەی ئامادەبوونی عەرەبستانی سعوودی وتبووی کە ئەم ڕاوێژکارییانە پێشتریش لە وتوو وێژەکانی بەرجام هەبووە.

وتەبێژی دەوڵەتی ڕەئیسی سەبارەت بە دیداری دوو لایەنە لە ڤیەنی پایتەختی ئۆتریش لە بەین نوێنەرانی وڵاتانی ئامادەبوو و وتەی نوێنەری ڕووسیە ڕایگەیاند: ((هیچ وڵاتیکی دیکە نوێنەری دەوڵەتی ئێران لە وتوو وێژەکان ناکات)).




ئه‌م بابه‌ته 257 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:04:11/01/2022