نەفتالی بێنێت، سەرۆک وەزیرانی ئیسڕائیل، ڕایگەیاند کە
بە هیچ شێوەیەک ڕێککەوتنی بومبی ناووکی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ناکەین، ڕۆژی
دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠ی بەفرانبار، لە کومیتەی پەرلەمان وتی: ئیسرائیل ولاتێکی
سەربەخۆیە و لە کاتی پێویست ڕووبەڕووی دوژمنانی دەبێتەوە.
بێنێت لە سەر ئەگەری ڕێککەوتنی بومبی ناووکی و
زیندووکردنەوەی بەرجام وتی:(( لە بارەی دانووستانەکانی ڤیەن نیگەرانین و هەروەها
ئیسرائیل لایەنێک لە رێککەوتنەکان نییە)).
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە توییتێکدا نوسیبووی: ((ڕژیمی
تووندڕەوی ئێران هەڕەشەی لەناو بردنی ئیسرائیل دەکات، بەڵام وەک هەمیشە شکەست
دەخوات، ڕێبەری شکەست خواردووی ئێران لە ناوەوە ئێران لەبەین دەبات و زیادیشی کرد
کە خەڵکی ئێران دەبێ بزانن کە کۆماری ئیسلامی هۆکاری ژیانی پڕ لە مەینەتی خەڵکە)).
وەزیری بەرگری ئیسرائیل پێشووتر فەرمانی دابوو بە هێزی
وڵاتەکەی کە بۆ ئەگەری هێرش کردنە سەر ئێران ئامادە بن.
ئهم بابهته 778
جار خوێنراوهتهوه