کاردانەوەی کۆشکی سپی بە هەڕەشەکانی ئێران

کاردانەوەی کۆشکی سپی بە هەڕەشەکانی ئێران



جیک سالیوان، ڕاوێژکاری ئەمنی کۆشکی سپی لە وڵامی هەڕەشەکانی تاران سەبارەت بە تۆڵەی قاسم سلێمانی، ڕایگەیاند ئەگەر ئێران بە هەرکام لە پەیڕەوانی ئێمە بە تایبەت ئەو ٥٢کەسەی کە لە لیستی گەمارۆکانی ئێران دان هێرش بکاتە سەریان بە دەرەنجامێکی شێلگیر ڕووبەڕوو دەبێتەوە.

لە بەیانییەکەی کۆشکی سپی دا ئاماژە بەوە کراوە کە گەمارۆکانی بەرپرسانی ئەمریکا لە لایەن کۆماری ئیسلامی لە حاڵێکدایە کە ((هێزە میلیشیاکانی سەر بە ئیران بە هێرش کردنە سەر هێزە ئەمریکاییەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەردەوامە و بەرپرسانی ئێرانی هەڕەشە دەکەن کە لە نێو ئەمریکا و لە هەر شوێنێکی دیکەی جیهان چالاکی تیرۆریستی دەکەن)).

هێزەکانی سپای پاسدارن لە دووهەمین ساڵوەگەری کوژرانی قاسم سلێمانی، هەڕەشەیان کرد کە تۆڵەی دەستێننەوە و لەم هەڕەشانەدا ئاماژەی تایبەتیان بە دوناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا و مایک پمپئو، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا کرد و زیادیشیان کرد کە لەوانەیە ئەم تۆڵە سەندنەوە لە نێو خاکی ئەمریکا ڕوو بدات.

لە بەیانییەکەی کۆشکی سپیدا جەخت لەوە کراوەتەوە کە:((هەڵە مەکەن؛ ئەمریکا لە شارۆمەندانی خۆی پارێزگاری و بەرگری دەکات، ئەمە ئەو کەسانە لە خۆ دەگرێت کە پێشوو تر خزمەتیان بە ئەمریکا کردووە و هەروەها ئەو کەسانەی کە ئێستا خزمەت دەکەن)).

جێگای ئاماژەیە لە بەیانییەکی کۆشکی سپی، ئاماژە بە جیاوازای نێوان دەوڵەتی بایدێن و دەوڵەتی سەردەمی ترامپ کراوە کە:((ئێمە وەکوو ئەمریکایی، لە چوار چێوەی سیاسەتدا جیاوزای بیر و ڕا مان هەیە؛ بەڵام لە بەرانبەر هەڕەشەکان و پارێزگاری لە خەڵکی خۆمان هاودەنگ و یەکگرتووین)).




ئه‌م بابه‌ته 100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:52:10/01/2022