بریندار بوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین

بریندار بوونی کۆڵبەرێک بەهۆی تەقینەوەی مین


ئاسۆی ڕۆژهەڵات / ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بەناوی
"عوسمان محەمەدی" خەڵکی ئاوایی (حەشمەر)ی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانی لەسنورەکانی نەوسود بەهۆی تەقینەوەی مین بەسەختی بریندار بوو.

شایانی باسە ناوبرا لاقێکی لەدەست داوە، ساڵانە هاووڵاتییانێکی زۆر دەبنە قوربانی مینی بەجێماو لە کوردستان کە لە شەڕی ئێران و عێراق بەجێماوەتەوە.





ئه‌م بابه‌ته 192 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:13:09/01/2022