کەمبوونی دەرمان لە ئێران ئالۆزی بۆ هاووڵاتییان هاوردۆتە ئاراوە

کەمبوونی دەرمان لە ئێران ئالۆزی بۆ هاووڵاتییان هاوردۆتە ئاراوە




ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ١٢ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، بەشێک لە نەخۆشانی تالاسیمیا وەک دەربڕینی ناڕەزایەتی لە کەمبوون و دەستنەکەوتنی دەرمان لە بەردەم وەزارەتی تەندروستیی و زانکۆ پزیشکییەکانی چەند پارێزگایەکی ئێران کۆبوونەوە، بەپێی راپۆڕتی رێکخراوی مانگی سووری ئێران، لەو وڵاتە٢٣ هەزار نەخۆشی تالاسیمیا هەن.

لەحاڵێکدا کە کەمبوون و یا نەبوونی دەوا و دەرمان بۆوەتە هۆی دڵە ڕاوکێ نەخۆشەکان و کەسانی دەوروبەریان، چەند کەس لەشارەکانی ئێران باس لە ئاڵۆزی وەزعەکە دەکەن.

هاووڵاتیەکی خەڵکی شاری سەردەشت ڕایگەیاندوە کە لەشارەکەی ئەوان ٤ دەرمانخانە هەیە بەڵام بەس یەک دانە کراوەیە، و جەختی لەوە کردەوە کە بەهۆی هێرشە کیمیاییەکانی کاتی شەڕ زۆربەی خەڵکی شارەکەیان کێشەی هەناسەیان هەیە ولەم وەزعەدا زیاتر تووشی کێشە وگرفت بوون.

هاووڵاتییەکی دیکە ڕایگەیاندووە کە بە هۆی ویشک بوونی چاوی پێویستی بە قەترەی چاوی (های)،(HYE) هەیە، بەڵام زیاتر لە یەک مانگە نەیتوانیوە بەکاری بێنێ.

ئەم هاووڵاتییە ئاماژەی بەوە کرد کە لە شارەکانی ئسفەهان، مەشهەد و چەند شارێکی دیکە لە دەرمانخانەکان بەدوای ئەو قەترەیە گەڕاوە بەڵام دەستی نەکەوتووە و نەیتوانیوە دابینی بکات.

شایانی باسە کە هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری کەرەج باسی لە گرانبوونی دەرمان کردووە کە ئەم هاووڵاتییە ((دیفین هیدرامین))ی مانگی پێش بە٥٠٠٠ هەزار تمەن کڕیوە بەڵام ئێستا هەر ئەم دەرمانەی بە ١٥هەزار و ٧٠٠تمەن کڕیوە.

جێگای ئاماژەیە کە مۆجتەبا بوور بوور، جێگری بەرپرسی رێکخراوەی هەناردەی دەرمان ڕایگەیاندووە: ((گەمارۆکان ئەوەندە زۆر نییە کە باسی لەسەر بکرێت و هۆی زۆربوونی نرخی دەرمانەکان لە ئێران ئەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی نێوخۆیی)).



ئه‌م بابه‌ته 202 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:02:06/01/2022