وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان تەنیا لەکاتێکدا ڕوودەدات کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساز کردنی بۆمبی ناووکی دەست هەڵگرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان تەنیا لەکاتێکدا ڕوودەدات کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساز کردنی بۆمبی ناووکی دەست هەڵگرێت



نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاند کە گفتوو گۆکان لە ڤیەن کاتێک دەرنجامی ئەبێت کە کۆماری ئیسلامی لە ساز کردنی بۆمبی ناووکی دەست هەڵگرێت ئەوکات واشێنتن و تاران دەتوانن بگەنە دەرەنجام بۆ بەرجام.

بە دوای بڵاو کردنەوەی هەواڵ و ڕاپۆڕتەکان لە سەر ئامادەبوونی ئەمریکا بۆ کەم کردنەوەی گەمارۆکانی سەرئێران ئەم باسە هاتۆتە ئاراوە کە بۆچی ئەو بڕە پارەیەی لە پەیوەندی لەگەڵ فرۆشتنی گازی ئێران بە کۆریای باشوور، بانکەکانی کۆریای باشوور داخراوە.

هاوکات بۆریس جانسۆن، وەزیری یەکەمی بریتانیا داوای لە ئێران کرد کە بە ڕاستگۆیی درێژە بە وتوو وێژەکان بدات و هەروەها جەختی لەوە کردوە کە کات بۆ گەیشتن بە ساغ کردنەوەی بەرجام ڕوو لە تەواو بوونە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە دەوری ٨می وتوو وێژەکان لە نێو ساڵی تازە لە ڤیەنی پایتەختی ئۆتریش بەڕێوە دەچێت.

پرایس لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند کە لە حەفتەی یەکەمی وتوو وێژەکان بە تایبەت لەسەر لابردنی گەمارۆکان و دەست هەڵگرتنی ئێران لە ساز کردنی بۆمبی ناووکی، وتی کە ئێران وتوو وێژەکانی جیددی گرتووە کە ئەمە دەتوانین بەرەو پیش چوون ناوی لێبنین.

حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، نوێنەری کۆماری ئیسلامی لە وتوو وێژەکانی بەرجام، تایبەت لەسەر ئەم باسە وتوو وێژی لەگەڵ نوێنەرانی ڕووسیە، چین و ٣ وڵاتی ئورووپایی کردووە.




ئه‌م بابه‌ته 110 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:21:05/01/2022