باوکی ئەندامێکی کۆمەڵە ماڵاوایی لە ژیان کرد

باوکی ئەندامێکی کۆمەڵە ماڵاوایی لە ژیان کرد



بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە، بە داخەوە رۆژی سێشەممە رێکەوتی
۱٤ی مانگی بەفرانباریساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی کاک محەممەد سادق زولقەدر باوکی هاوڕێ رەفیق زولقەدر ئەندامی کۆمەڵە لە تەمەنی ٨٦ ساڵیدا لە شاری سەوڵاوا ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک محەممەد سادق کەسایەتیەکی نیشتمان پەروەر و جێی متمانە و خۆشناوی ناوچەکە بوو کە بە درێژایی تەمەنی لە خزمەت بە ئامانج گەیاندنی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان هیچ درێغی نەکرد.

بە ناوی ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە ، پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەری زولقەدر، خزم و کەسوکار و هاوڕێمان رەفیق زولقەدر دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.

ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵە




ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:09:05/01/2022