چوار هاووڵاتی خەڵکی نەغەدە دەستبەسەر کران

چوار هاووڵاتی خەڵکی نەغەدە دەستبەسەر کران


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٤ی بەفرانباری سالی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو هاووڵاتی بە ناوەکانی''چەکۆ قەلەندەری'' تەمەن ٣٨ساڵ و ''حوسێن خەلیانی'' تەمەن ٢٥ساڵ، خەڵکی ئاوایی (کوێکان)ی سەربەشاری نەغەدە، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کران.

هەروەها هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هاوولاتییەکی دیکە بە ناوی ''واحید مەولودی'' خەڵکی ئاوایی (یونەسلیان)ی سەربەشاری نەغەدە، دەستبەسەر کرد.

هاوکات هاووڵاتیەکی دیکەی خەڵکی نەغەدە، بەناوی ''مەسعوود خەلیفانی'' لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

شایانی باسە کە ئەم چوار کەسە بە بێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری دەستبەسەر کراون و مالەکانێشان لە لایەن ئەو هێزانەوە پشکێندراوە.

هەتا داڕشتنی نوێیب ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستبەسەر بوونی ئەم هاووڵاتییانە لەدەستدا نییە.




ئه‌م بابه‌ته 219 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:33:05/01/2022