کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی شۆفێرانی تاکسی لە شاری بۆکان

کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی شۆفێرانی تاکسی لە شاری بۆکان


بە پیی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، رۆژی شەممە رێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری سالی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆمەڵێک له‌ شۆفێرانی تاكسی شاری بۆكان، له‌ به‌رده‌م بینای شاره‌داری ئه‌و شاره‌ كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.

شایانی باسە شۆفێرانی ناڕازی به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رده‌م بینای شاره‌داری بۆكان، خوازیاری چاكسازی له‌ بواری مه‌عیشه‌تیان بوون و ناڕه‌زایه‌تی خۆیان له‌ ئاست گران بوونی كرێ تاكسی نیشان دا.

جێگای ئاماژەیە کە به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ ڕایانگه‌یاند: خه‌ڵكی هه‌ژار و بێ ده‌ره‌تان تادێت توانایی په‌رداختی كرێ تاكسیشیان نییه‌ و داهاتی مانگانه‌ی شوفێرانیش به‌شی دابین كردنی پێداویستییه‌كانی ژیانیان ناكات.




ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:11:14/11/2021