فەڕانسه، ئاکسیۆنێک بۆ پشتیوانی لە حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو

فەڕانسه، ئاکسیۆنێک بۆ پشتیوانی لە حیزبەکانی کوردستانی ئێران بەڕێوە چوو


 بە پیی هەواڵیک کە بەناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ٦ی ئۆکتوبری٢٠٢١ی زاینی بەرانبەر بە 14ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە سەر بانگەوازی کۆمەڵەی کولتووری کوردستان (ئاسک)، خۆپیشاندانێک بۆ کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان لە شاری ستراسبورگی فەڕانسە، لە بەر دەم شووڕای ئورووپا بەڕێوە چوو.

ئامانج لەو گردبوونەوەیە، دەربڕینی ڕق‌و بێزاریی سەبارەت بە هەڕەشەکان و هێرشی ناڕەوای سپای تێرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر  تێکۆشەرانی رۆژهەڵات و هۆشداریدان بە نیسبەت ئەو هەوڵانەوە بوو کە  بۆ هەڵکەندنی کوردانی سیاسی پەنابەری ئەو بەشەی نیشتمان کە لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن، لە ئارا دایە.

شایانی باسە کە بە پێی هاواهەنگی پێشتر لە گەڵ بەرپرسانی ئیداری و ئەمنیەتی شارەکە، هەیئەتێکی ئیداری هاتنە ناو خۆپیشاندەران و دۆسیەی ئامادەکراوی خۆپیشاندانیان لە دەستەی بەڕێوەبەری کەمەڵەکە وەرگرت کە بریتی لە ڕاپۆرتە هەوڵێک دەربارەی ئامانجی کۆبوونەوەکە و بەیاننامەی داواکارییەکان بوو؛ دواتر هەیئەتە گەڕانەوە و دڵنیایی ئەوەیان دا کە دۆسیەکەیان بە سکرتاریای شووڕای ئورووپا، پارلمان و ناوەندی مافی مرۆڤی ئورووپا گەیاندووە.

ئەوەش چەند بڕگەیەک لە بەیاننامەی ئامادەکرا و داخوازەیەکانی خۆپیشاندەران کە لە ناو ئاپۆڕای بەشداربوان دا خوێندرایەوە:
دەسەڵاتی داگیرکەری تاران بە خەیاڵی ئەوەی کە بتوانێ تێکۆشەرانی سیاسی رۆژهەڵات لە هەرێمی کوردستان دەربکا و پیلانە نگریسەکەی خۆی جێبەجێ بکات، بە بێ ڕەچاوکردنی یاسا نێونەتەوەییەکان و گوێچکەدان بە ویستی ڕەوای گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە حەولی واژۆکردنی رێکەوتننامەیەکی دژە مرۆیی لەگەڵ حکومەتی ناوەندی ئێراق دایە.


کۆمەڵەی کولتووری کوردستان (ئاسک)
ستراسبورگی فەڕانسە،  ٦ی ئۆکتوبری٢٠٢١ی زاینی بەرانبەر بە 14ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی.





ئه‌م بابه‌ته 118 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:44:07/10/2021