گواستنەوەی هاووڵاتیەک بۆ بەندیخانەی ورمێ

گواستنەوەی هاووڵاتیەک بۆ بەندیخانەی ورمێ

ئاسۆی ڕۆژهەڵات  ڕۆژی سێشەممە ٦ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی ، هاووڵاتیەک بەناوی " ئەحەد نەجاری چیری " تەمەن ٤٠ساڵ، خەڵکی ئاوایی" دڵوەر دەربەند"ی سەربە شاری ورمێ،  بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی ئیسلامی ئێران دوای لێپرسینەوەیەکی زۆر گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ئەو شارە .



ناوبراو سێشەممە ٢ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەمنییەتی گوازرابووە و پاش ١٤ڕۆژ گواسترایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی ورمێ.





ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:54:30/09/2021