ڕێژەی هەڵاوسان لە ئێران ٤٥٪ی تێپەڕاند

ڕێژەی هەڵاوسان لە ئێران ٤٥٪ی تێپەڕاند

ناوەندی ئاماری ئێران ڕایگەیاند: ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانە لە کۆتایی هاوینی ئەمساڵ زیادیکردووە و ٤٥٪ی تێپەڕاندووە.

ناوەندی ئاماری ئێران، ڕاپۆرتی مانگی خەرمانانی خۆی لەسەر هەڵاوسان لەو وڵاتە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ڕێژەی هەڵاوسان بەپێی مانگی ڕابردوو ٠.٦٪ زیادیکردووە و لە مانگی ‘خەرمانان’دا (٢٣ی ٨ بۆ ٢٣ی ٩)ی ئەمساڵ، ڕێژەی هەڵاوسان بە زیادکردنی  ٠.٦٪ لە چاو مانگی ڕابردوو، گەیشتووەتە ٤٥.٨٪، ئەمەش بە واتای ئەوەیە کە هەر بنەماڵەیەک ٤٣.٧٪ زیاتر پارەیان بۆ کڕینی پێداویستییەکانیان خەرج کردووە.

شایانی باسە کە ناوەندی ئاماری ئێران، هەروەها ڕاشیگەیاندووە، کە ڕێژەی هەڵاوسانی ساڵانە بۆ هاوڵاتییانی گوندنشین ٤٥.١٪ و بۆ هاوڵاتیانی شارنشین ٤٩.٧٪ بووە.

جێگای ئاماژەیە کە لە مانگی پێش ئەوەش، تێکڕای نرخی گۆشتی گوێرەکە لە بازاڕەکاندا، ٥٨٪، نرخی گۆشتی بەرخ ٣٤٪، نرخی برنج ٤٣٪ و نرخی شیرەمەنییەکانیش ٦٨٪ زیادیان کردووە.





ئه‌م بابه‌ته 118 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:20:25/09/2021