کوژران و بریندار بوونی شەش کۆڵبەر لە ماوەی یەک ڕۆژدا

کوژران و بریندار بوونی شەش کۆڵبەر لە ماوەی یەک ڕۆژدا


ئاسۆی ڕۆژهەلات/ ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێک بە ناوی ''برهان یوسفی'' خەڵکی سەلاس و باوەجانی، لە سنووری نەوسوود بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران زۆر بە سەختی بریندار بوو.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو لەگەڵ کاروانێک لە کۆڵبەران لە سەر سنووری نەسوود کەوتوەتە بەر تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانان، لە کوێستانەکانی سنووری پارێزگای وان لە باکووری کوردستان، هێزە چەکدارەکانی تورکیا کاروانێک لە کۆڵبەرانیان کردە ئامانج و لانیکەم پێنج کۆڵبەریان کووشت و بریندار کرد.

ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە کە کوژران ''ئالیشان حەیدەری'' تەمەن ١٨ساڵ و ''سۆزدار ئەحمەدی'' تەمەن ٢١ساڵ، ڕاگەیندراوە کە سۆزدار مانگێک پێش ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو.

شایانی باسە کە ئەم کۆڵبەرانە خەلکی ئاوایی(کوران)ی سەربە ناوچەی سۆما و برادۆستی ورمێ بوون و هەتا ئێستا ناسنامەی باقی کۆڵبەرەکان ئاشکرا نەبووە.





ئه‌م بابه‌ته 155 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:39:21/09/2021