ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

ڕاپۆڕت/ جوانە تەیمەسی

ڕاپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە ڕێکەوتی ١٨ی خەرمانان تاوەکوو ٢٥ی خەرمانان.

بە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی جیهانی دووهەم، جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ لە لایەن ئەندامانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان پەسەند کرا؛ جاڕنامەی مافی مرۆڤ کۆڵەکەی هەموو پەیماننامەکانی مافی مروڤ و کونڤانسیۆنەکانە و سەرچاوە ی دیاریکردنی مافی تاکەکەسی، سیاسی، مەدەنی، کولتووری ئابوری و کۆمەڵایەتییە.

زیندانی:
١- (مەسعوود ڕەزایی) تەمەن ٤٠ساڵ، خەڵکی سنە، ڕیکەوتی ٢٠ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. 
٢- (حسین دودکانلو میلان) خەڵکی مەهاباد، لە اوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٣- (شاهۆ ئەحمەدی) خەڵکی مەهاباد، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٤- (زاهێر ڕووز خون) خەڵکی مەهاباد، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا. 

کۆڵبەر: 
١- (محەممەد) خەڵکی بانە، ڕیکەوتی ١٩ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.
٢- (ڕامیار) خەڵکی بانە، ڕێکەوتی ١٩ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.
٣- (ڕەسوول کەریمی) تەمەن ٣٢ساڵ، خەڵکی بانە، ڕێکەوتی ١٩ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژرا.
٤- (شێرزاد) خەڵکی بانە، ڕێکەوتی ١٩ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا. 
٥- (محەممەد ئەمین قادری) خەڵکی بانە، ڕێکەوتی ٢٥ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژرا.

خۆکوژی: 
١- (حەسەن عەبدولقادری) خەڵکی سەردەشت، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٢- (سەیران) تەمەن ٣٥ساڵ، خەڵکی سەردەشت، ڕێکەوتی ٢٤ی خەرمانان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

یەکەم بەندی جاڕنامەی مافی مرۆڤ: ھەموو مرۆڤێک بە ئازادی زاوە و ھەموان ھاو بایەخ و مافن مرۆڤەکان خاوەن ھۆش و ویژدانن و دەبێت ھەڵوێستیان لە بەرانبەر یەکدا برایانە بێت.





ئه‌م بابه‌ته 163 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:23:18/09/2021