کۆبوونه‌وه‌ی ناڕە‌زایه‌تی کرێکارانی شاره‌داری ئیلام

کۆبوونه‌وه‌ی ناڕە‌زایه‌تی کرێکارانی شاره‌داری ئیلام

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی پێنج شه‌ممه ڕێکەوتی‌ ١٨ی خه‌رمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، ژمارەیەک لە کرێکارانی شارەداری ئیلام بەرامبەر بە بینای شارەداری ئەم شارە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کرێکارانی شارەداری٥ مانگە بە بێ مووچە ژیانیان تێدەپەڕێنن و ناڕەزایەتییان دەربڕی سەبارەت بە دووبارەکردنەوەی وادەی درۆی  بەرپرسان بۆ پێدانی مووچە.

شایانی باسە کە خۆپیشاندانی ڕۆژی پێنج شەممەی کرێکارانی شارەداری ئیلام دووهەمین کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەوان لە دوو مانگی ڕابردوویە.





ئه‌م بابه‌ته 95 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:02:11/09/2021