تێکۆشەرێکی دێرینی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

تێکۆشەرێکی دێرینی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە پێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، بە داخەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٨ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی کاک ''عەبدوڵڵا باتر'' ئەندامی رێکخستنە نهێنییەکانی دەهەکانی شەست و حەفتا، خەڵکی ئاوایی (گاگڵ)ی سەر بەشاری مەریوان بە هۆی نەخۆشیەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.


بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هاوڕێ عەبدوڵڵا باتر تێکۆشەری دیرینی کۆمەڵە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.




ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:39:09/09/2021