کوژران و بریندار بوونی دووکۆڵبەر لە سنووری نەوسوود و مەریوان

کوژران و بریندار بوونی دووکۆڵبەر لە سنووری نەوسوود و مەریوان


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٧ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سەرسنووری مەریوان تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی ''سیروان گوڵزاری'' خەڵکی ئاوایی (جەژنی ئاوا)ی سەربەشاری مەریوان کووژراوە.

شایانی باسە کە لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٦ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی تەمەن ٥١ساڵ بە ناوی ''حوسێن سەلەکانی'' خەڵکی ئاوایی شوانکارەی سەر بەشاری ڕوانسەر لە کاتی کۆڵبەری لە سەر سنووری نەوسوود بە هۆی بەربوونەوە لەبەرزایێکەوە زۆر بە سەختی بریندار بوو.




ئه‌م بابه‌ته 137 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:31:08/09/2021