کرێکارێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

کرێکارێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ رۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ١٥ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، کرێکارێکی کرورد بە ناوی ''تاهیر هاشمی'' تەمەن ٦٠ساڵ و خەڵکی ئاوایی (قاپقلی)ی سەربەشاری سەلاس و باوەجانی دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

شایانی باسە کە تاهیر هاشمی لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو خێزاندارە و هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژییەکەی نادیارە.




ئه‌م بابه‌ته 117 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:27:07/09/2021