خۆپیشاندانی خەڵکی مووچش لە شاری سنە

خۆپیشاندانی خەڵکی مووچش لە شاری سنە



بەپێی هەواڵێک کە بەناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی ١٤ی خەرمانانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆمەڵێک لە خەڵکی ئاوایی ''قەڵعەگا''ی سەربەشاری مووچش بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ مەبەستی داگیر کردنی مەعدەنی ئاوایی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدرانەوە خەڵکی ئاوایی لەبەرانبەر ئیدارەی ئوستانداری شاری سنە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.



شایانی باسە کە رۆژی پێشوو هێزە چەکدارەکانی سپای پاسداران لەگەڵ دادوەری مەحکەمە و کەسێک بە ناوی (حسەین خانی) خەڵکی ئاواییەکەیان داوەتە بەر ئازار و ئەشکەنجە، خەڵکەکە بە هۆی کاردانەوەی دادوەرە و هێزەکانی سپا دەستیان داوەتە خۆپیشاندان.





ئه‌م بابه‌ته 137 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:09:05/09/2021