بانە/ ئەشکەنجە و ئازاری ژنێک لە لایەن هاوژین و خەزووریەوە

بانە/ ئەشکەنجە و ئازاری ژنێک لە لایەن هاوژین و خەزووریەوە


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ژنێک بە ناوی (سۆیبە فیکری) تەمەن ٣٠ ساڵ و خەڵکی ئاوایی(سەدبار)ی سەر بە شاری بانە لە لایەن مێردەکەیەوە بە ناوی (حەمزە عەبدوڵڵاپوور) و خەزووریەوە بە ناوی (کەریم عەبدوڵڵا پوور) بە تووندی دراوەتە بەر لێدان و ئەشکەنجە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مێرد و باوکی مێردی سۆیبەفیکری بە تەلی کارەبا زۆریان لێداوە و دوای ئەوەیکە ئازار و ئەشکەنجە دراوە لەلایەن مێردەکەیەوە بە چەکی (تاپڕ) تەقەی لێ کراوە و دەستی زۆر بە سەختی بریندار بووە.

بە وتەی هەواڵنێری هەنگاو، سۆیبە فیکری بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ شاری تەورێز گوازراوەتەوە و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە و ئەگەری بڕینەوەی دەستی لەئارادایە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو ١٠ ساڵ لەمەوپێش مێردی کردووە و دایکی سێ منداڵە.





ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:02:05/09/2021