ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

ڕاپۆڕت/ جوانە تەیمەسی

ڕاپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە ڕێکەوتی ٤ی خەرمانان تاوەکوو ١١ی خەرمانان.

کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەستبەسەر کردنی هاووڵاتیانی کورد بەدەستی هێزە ئەمنییەکان، بەلەبەرچاونەگرتنی مافی شارۆمەندی وسیاسی، بن بڕ کردنی ئازادی بیروباوەڕوو دەنگ هەڵبڕین، قۆرخ کردنی مافی ژیان وئەمنییەتی تاکەکەسی، هەڵاواردنی ڕەگەزی لە لایەن حکومەتەوە، بێحورمەتی بەهاووڵاتیان وهەروەهائەشکەنجەی زیندانیانی سیاسی و لەبەرچاونەگرتنی مافەکانی بنەڕەتی زیندانیانی سیاسی ئەو حکوومەتە بەڕێوە دەبا.

زیندانی:

١- (یاسین ڕەئاوەر) تەمەن ٥٠ساڵ، خەڵکی شنۆ، ڕێکەوتی ٦ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٢- (ڕامین ڕامین) خەڵکی نەغەدە، ڕێکەوتی ١٠ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٣- (شێرزاد مامەندی) خەڵکی شنۆ، ڕێکەوتی ٧ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٤- (حەیدەر عەلیزادە) خەڵکی شنۆ، ڕێکەوتی ٧ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٥- (محەممەد تاهیر حسەین پوور) تەمەن ٣٠ساڵ، خەڵکی نەغەدە، ڕێکەوتی ٧ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٦- (محەممەد ڕەسایی) تەمەن ٢٦ساڵ، خەلکی مەریوان، ڕێکەوتی ٤ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٧- (جەبار پیشاهەنگ) خەڵکی شنۆ، ڕیکەوتی ٦ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٨- (هووشیار شەعبانی) تەمەن ٢٨ساڵ، خەڵکی بانە، ڕێکەوتی ٤ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٩- (ئەسعەد ڕامین) خەڵکی نەغەدە، ڕێکەوتی ١٠ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

١٠- (خالید ڕامین) خەڵکی نەغەدە، ڕێکەوتی ١٠ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

١١- (داوود ڕەحیمی) خەڵکی نەغەدە، ڕێکەوتی ١٠ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

١٢- (سەردار ڕامین) خەڵکی نەغەدە، ڕێکەوتی ١٠ی خەرمانان، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

کۆڵبەر:

١- (بەهمەن کەریم پەنا) خەڵکی بانە، ڕێکەوتی ٩ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٢- (ئارمان ڕەسووڵی) خەڵکی بۆکان، ڕێکەوتی ٩ی خەرمانان، لە لایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

خۆکوژی:

١- (ئامانج خۆدا کەرەمی) خەڵکی پاوە، ڕێکەوتی ٨ی خەرمانان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.



ئازادیی مرۆڤ هەڵقووڵاوی خودی تاکەکانە، بەوەی بەرپرسیارانە لە ڕووی ناوخۆیی و دەروونییەوە هەست بە ئازادبوونی خۆی بکات و، ڕەنگدانەوەی لە ڕەفتار و کرداریدا هەبێت، ببێت بە شێوازی ژیانی؛ بەو واتایەی ئازادیی لە کرداری گۆڕانکاریی خودەوە سەرچاوە دەگرێت؛ لە هەستکردن و تێگەیشتن لەو ئازادیە؛ ئەوەیە دەبێتە هوی دۆزینەوەی هەنگاوی یەکەم بەرەو ئازادی، بێ گومان ئەوەیش بە دوور لە هەموو ترس و ستەم و کۆیلایەتی و نەزانین دەبێت.




ئه‌م بابه‌ته 95 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:07:04/09/2021