خۆپیشاندانی کرێکارانی حەوت تەپە لە شووش

خۆپیشاندانی کرێکارانی حەوت تەپە لە شووش


کرێکارانى کۆمپانیاى قامیشی شەکرى حەوت تەپە، ئەمڕۆ شەممە، ڕێکەوتی ٩ى گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی و نۆزدهەمین ڕۆژی ناڕەزایەتی دەربڕینیان، بۆ گەیشتن بە ماف و خواستەکانى خۆیان و وەک پشتیوانیش لە خۆپیشاندانی خەڵکى شووش، دەستیان بە خۆپێشاندانێک کرد لە شوێنى کۆمپانیاکەیانەوە تا بەردەم باڵەخانەى فەرماندارى.

ئەم کرێکارانە ڕایانگەیاند تا گەیشتن بە خواستەکانیان و چارەسەرى یەکجارى بێ ئاوى ناوچەکە، بەردەوام دەبن لە خۆپێشاندان.


ئه‌م بابه‌ته 281 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:10:31/07/2021