ئیسرائیل ئێرانی تاوانبار کرد

ئیسرائیل ئێرانی تاوانبار کرد


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ئەلجەزیرە: کاناڵی ١٣ی  تەلەڤزیۆنی ئیسرائیل، ئێرانی لە هێرشی ئێوارەی پێنچشەممە بۆ سەر پاپۆڕەیەکی ئیسرائیلی لە نێوان دەریای عەمان تاوانبار کرد، ئەم کاناڵە ڕایگەیاند کە ئەم هێرشە لەلایەن فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان ڕووی داوە.

جێگای ئاماژەیە کە گروپێکی چەکداری بەریتانیایی بە ناوی «کردەوە تیجاریە بازرگانییەکان» ڕایانگەیاند کە  ئێوارەی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٧ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە ٣٠٠کیلۆمەتری دەریای عەمان هێرش کراوەتە سەر پاپۆڕەیەکی ئیسرائیلی و لەم هێرشەدا کەسێکی بەریتانی و دوو کەس ڕۆمانی کوژراون.

یائیر لاپید، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، شەوی هەینی داواکاری جوابێکی سەخت بوو بۆ تاوانباری ئەو هێرشە بۆ سەر پاپۆڕەی ژێر دەستی ئیسرائیل لە دەریای عەمان و وتی:(ئێران تەنیا کێشەی ئیسرائیل نییە بەڵکوو نێنەری تێرۆریستە کە بە تەواوی جیهان زیان دەگەینێت).







ئه‌م بابه‌ته 407 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:40:31/07/2021