وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سنووردارکردنی ئێنتێرنێتی لە ئێران مەحکووم کرد

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا سنووردارکردنی ئێنتێرنێتی لە ئێران مەحکووم کرد




وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا باسی لەوە کرد کە خۆپیشاندانەکانی ئێران بۆ داخوازییە سەرەکییەکانیان مافی خۆیانەوە و جەختی لەوە کردەوە کە تەقەی هێزە حکومەتییەکان ڕوو بە خەڵک جێگای نیگەرانییە، هەروەها خوازیاری دابین کردنی ئازادی ڕادەربڕینی هەواڵەکانی ئەم خۆپیشاندانە و ئینتێرنت بوو.

لەم بەیاننامەدا هاتووە کە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی خوزستان بۆ نەبوونی ئاو و ناکارامەدی بەرپرسانی حکومەت و هەروەها ئەم خۆپیشاندانە گەیشتە شارەکانی تاران، کەرەج و تەورێز وتی:(خەڵکی ئێران ئێستا نە تەنیا خوازیاری  مافە سەرەکییەکانیانن، بەڵکوو داواکاریە بە دی نەهاتووەکانی خۆیان لە پەیوەندی بە مافی مرۆڤە کە تەواوی خەڵکی جیهان شایانی ئەو مافەن).

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەبیری هێنایەوە:(خەڵکی ئێران مافی ئەوەیان هەیە کە ناڕەزایەتی خۆیان بە ناکارامەدی حکومەت بۆ مافەکانیان دەرببڕن، بەڵام بە پێی ڕاپۆڕت و هەواڵەکانی ئەم ماوە دەبینین کە هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی حکومەت چۆن ڕاستەوخۆ تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن و چەندین کەسیان کوشتووە، و توندوتیژی بۆ سەر خەڵکی ناڕازی مەحکوم دەکەین).

ئەم بەیانیە باسی لەوە کرد:(ئێمە لە مافی خەڵکی ئێران بۆ وەدی هاتنی داواکارییەکانیان، بێ ترسی توندوتیژی و دەستبەسەر لە لاییەن هێزە ئەمنییەکانەوە پشتیوانی دەکەین، هەروەها ڕاپۆڕتەکانی پەیوەندیدار بە کەم بوونی ئینتێرنێت بەدواداچوونی بۆ دەکەین).
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جەختی کردەوە:(داواکارین لە حکومەتی ئێران کە ئازادی ڕادەربڕین و دەسڕەسی تەواو بۆ ئازادی رادەربڕینی خەبەرەکانی نێو ئێران لە ڕێگەی ئینترنێتەوە لەبەرچاوبگرێت). 

نێدپرایس، وتەبێژی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە پەیوەندی بەم بەیاننامەدا لە حیسابی توییترەکەی خۆی دا وتی:(خەڵکی ئێران مافی ئەوەیان هەیە کە حکومەتی ئێران بە بەرپرس بزانن و ئێمە توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەرانی ئاشتی خواز مەحکوم دەکەین، هەروەها بە مافی شارۆمەندان لە ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی دەسڕەسی بە ئینتێرنێت ڕیز دابنێت).

شایانی باسە کە ئەمە لە حاڵێکدایە کە لەگەڵ خۆپیشاندانی خەڵک لە زۆربەی شارەکانی ئێران، نوێنەرانی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشەممە بە پێداچوونەوەی پڕۆژەی سنووردارکردنی ئینتێرنێت ناولێنراو بە پڕۆژەی(ێیانت از حقوق کاربران و خدمات پایە کاربردی فچای مجازی) لە کۆمیسیونی کەلتووری و بە بێ ناردنی بۆ گۆڕەپانی ئاشکرا بوون پەسەند کرا. 








ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:56:29/07/2021