سەردەشت/ پیاوێک ژنەکەی خۆی کووشت

سەردەشت/ پیاوێک ژنەکەی خۆی کووشت

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژی سالی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە شاری سەردەشت پیاوێک بە ناوی مەجید بەیتووشی، بە چکی کڵاشینکۆف تەقەی لە ژنەکەی کردووە و لە ئاکامدا ژنەکەی بە ناوی (هوما حاجیپوور) گیانی لەەدەستداوە.

شایانی باسە کە هاوکات هاوڕێیەکی هوما کە لەگەڵیدا بووە فیشەکی بەرکەوتووە و ئێستا لە نەخۆشخانەی شاری سەردەشت لە ژێر چاودێریدایە.

جێگای ئاماژەیە کە مەجید بەیتووشی دوای ئەوەیکە ژنەکەی خۆی کوشتووە بە هەمان کڵاشینکۆف هەوڵی خۆکوشتنی داوە و لە ئاکامدا بە برینداری گەیاندراوەتە نەخۆشخانی خومەینی شاری سەردەشت.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار هوما ماوەی چەندین ساڵە لە وڵاتی فینلاند دەژی و لە ماوەی ڕابردوودا بۆ کاروباری تەڵاق و جیابوونەوە لە هاوژینەکەی سەردانی سەردەشتی کردووە.

ناوبراو خاوەنی دو منداڵ بووە کە لە گەڵ خۆی لە وڵاتی فینلاند دەژین، هوما حاجیپوور پێشتر لە ئاوایی (بەیتووش) دێهیار و هەروەها بەرپرسی بێهداشتی ئەو ئاواییە بووە.

ئه‌م بابه‌ته 76 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:37:27/07/2021