کوژران و بریندار بوونی چەندین کۆڵبەر لە سنووری بانە

کوژران و بریندار بوونی چەندین کۆڵبەر لە سنووری بانە
 
ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ دووشەممە ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی سەرسنووری هەنگەژاڵی شاری بانە، تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی (فەرەیدوون ساڵحی) خەڵکی شاری بۆکان، کوژراوە.

شایانی باسە کە چەندین کۆڵبەری دیکە لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا بریندار بوون کە بە مەبەستی چارەسەریی پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گواستراونەتەوە.


ئه‌م بابه‌ته 133 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:05:27/07/2021