پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکانی ئێران

پەرەسەندنی خۆپیشاندانەکانی ئێران

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٤ی گەلاوێژی ١٤٠٠ی هەتاوی، لەگەڵ خۆپیشاندانەکانی خوزستان شارەکانی تاران، ئەهواز، قودس، کەرەج، کرماشان، ساوە، قەزوین، دێزفول، یەزد، تەورێز و زەنجان پەیوەست بوون بە خۆپیشاندانەکانی خووزستان، خەڵک هاتنە شەقامەکان و بە درووشمی (مرگ بر جمهوری اسلامی) و (خامنەای حیا کن مملکتو رها کن) ناڕەزایەتی خۆیان بەو ڕژیمە دەربڕی.

شایانی باسە کە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی، بە هۆی پەرە سەندنی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک، ئینتەرنێت و کارەبای لەخەڵک بڕیوە.

جێگای ئاماژەیە کە کۆماری ئیسلامی لەم شارانە هێزە چەکدارەکانی خستۆتە ئامادە باشییەوە.

ئه‌م بابه‌ته 169 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:32:26/07/2021