ئاکسیونی پشتیوانی لە خەڵکی ئەهواز لە وڵاتی هۆڵەند بەڕێوە چوو

ئاکسیونی پشتیوانی لە خەڵکی ئەهواز لە وڵاتی هۆڵەند بەڕێوە چوو

لە پێناو پشتیوانی لە ئاخێزی جەماوەریی لە خوزستان، ئەهواز وە باقی شارەکانی دیکەی ئێران دواینیوەڕۆی  ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی مانگی جولای لە مەیدانی "دام'ی ئامستڕدام ئاکسیۆنێک بەڕیوە چوو. 
ئاکسیون لە لایەن شۆڕای ئاکسیونە هاوبەشەکانی هۆڵەند  ڕێکخرابوو، مەبەستی گردبوونەوەکە زیاتر دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و پشتگیری و هاپشتیی لە ڕاپەڕینی خەڵکی  ئەهواز و سەرجەم شارەکانی دیکەی ئێران بوو.

جیا لە تریبوونی ئازاد بۆ پەیام و  وتار، چەندین پلاکاردی پەیوەندیدار بە کردوە دژە مرۆڤایەتییەکانی حکومەتی ئێران  بە شێوەی نووسراوە و وێنە  لە مەیدانی دام  هەڵواسرابوون.

پاش پەیامی ڕێکخەرانی گردبوونەوەکە کورتە پەیامێکی کۆمەڵەی شۆڕشگێر کۆمیتەی هۆڵەند لە لایەن هاوری "کەیوان فەرامەرزی"وە بۆ بەشداربووان خوێندراوە دواتر پەیامی حزب و کەسایەتی و لایەنەکانی دیکە خوێندراوە هەروەها بۆ میانەی ووتارەکان سروود و ئاهەنگی شۆڕشگێڕانە تەرخان کرابوو.
هاوڕێیانی کۆمەڵە لەم ئاکسیونەدا ڕۆڵی چالاک و بەرچاویان هەبوو.

نیزیک دوو هەفتەیە دژی بێ ئاوی و گەندەڵی و نەداری،  ڕاپەڕینێکی جەماوەری لە خوزستان سەریهەڵداوە و زۆربەی شارەکانی ئێران بەتایبەت شارەکانی  دەورووبەری گرتۆتەوە  بە پێی سەرچاوڕە فەرمییەکان تا ئێستا  بە سەدان کەس دەستبەسەر کراون و چەندین ناڕازیش کەوتوونەتە بەر دەستڕێژیی هێزەکانی ڕژیمی ئێران و گیانیان لە دەست داوە.

کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند

ئه‌م بابه‌ته 193 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:26:26/07/2021