پیاوێک هاوسەر و ژن خوشکەکەی خۆێ کوشت

پیاوێک هاوسەر و ژن خوشکەکەی خۆێ کوشت

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ یەکشەممە ڕێکەوتی ٣ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دوو خۆشک بە ناوەکانی (بەیان مورادی) و (سەحەر مورادی) کچی نامێق، خەڵکی گەڕەکی حاجی ئاوای شاری سنە بە چەکی کڵاشینکۆف لەلایەن هاوژینی یەکێک لە خۆشکەکانەوە کوژران.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە تێکهەڵچوونی بنەماڵەیەیی لە ماشینەکەی، پێژۆ پارسێکی سپی، چەکێکی کڵاشینکۆفی دەرهێناوە و سەرەتا خۆشکی هاوژینەکەی کە ناوبژیوانکەر بووە کوشتویەتی و پاشان تەقەی لە هاوژینەکەی کردوە و کوشتوویەتی.

جێگای ئاماژەیە ئەو بنەماڵە خاوەنی دوومنداڵی ٧و ١٠ ساڵانن.

شایانی باسە کە کەسی بکووژ بە پەلە لەو شوێنە هەڵاتووە.

ئه‌م بابه‌ته 142 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:16:26/07/2021