سپای پاسداران بۆ پەرەپێدان و پتەو کردنی خۆی بەندیخانەیەکی لە کوردستانی رۆژئاوا (سوریە) درووست کرد

سپای پاسداران بۆ پەرەپێدان و پتەو کردنی خۆی بەندیخانەیەکی لە کوردستانی رۆژئاوا (سوریە) درووست کرد

سپای پاسداران بۆ زیاد کردنی پتەوی شبە نزامیانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بەندیخانەیەکی تازەی لە نزیکی شاری (رقە) لە کوردستانی ڕۆژئاوا ئەو وڵاتە درووست کردووە کە لەو بەندیخانە بۆ مانەوەی هێزە نیزامییەکانی بەکار دێنێ.

بە پێی ڕاپۆڕتی ئەلمانیتور، سپای پاسداران لە درێژەی هێرشی هەوایی ئیسرائیل و ئەمریکا بە هێزەکانی لە سووریا، شوێنی مانەوی هێزەکانی خۆی بۆ بەندیخانەکەی لە کوردستانی ڕۆژئاوا گواستەوە. ئەم هەواڵنێرە پێوەی زیادکرد کە ئەم بەندیخانە لە لەیەن فەرماندەیەکی ئێرانی ئیدارە دەکرێت و ٢٠ لیکۆڵەر لە نەتەوە جیاوازەکان لەوێ دەمێننەوە، شبە نزامیانی ژێر دەسەڵتای ئێران لەو بەندیخانە بە شێوەی ناوەندێک بۆ پەرەپێدانی خۆی بە کاردێنێ.

بەوتەی سەرچاوەی ئاگادار، بێجگە لە بەندکراوەکان، سپای پاسداران لە شارەکانی المیادین، دیرالروز، فرودگاە حمدان شهر، بوکمال و لە پالمیرا چەندین بەندیخانەی دیکەی هەیە و هێزەکانی سپای پاسداران جاری وایە بە شێوەی سزادان لەم بەندیخانە بەند دەکرێن.

ئەم سەرچاوە ڕایگەیاند، سپای پاسداران بە مەبەستی خۆحەشاردان و پارێز کردن لە هێرشی هەوایی ئیسرائیل و ئەمریکا، ئاڵای وڵاتی سووریای لەسەر ئەو بەندیخانە هەڵکرد.

لەم سەرچاوە هاتووە کە سپای پاسداران بە هاوردنی ئەندازیاران و پسپۆڕانی گوڕەپانی نەوتی و گازی لە گوڕەپانی نەوتی باکووری ڕۆژهەڵات، چاکسازی کردووە و بەشێک لە دەستکەوتی فرۆشی تەولیدی ئەم گوڕەپانەی بە هێزەکانی ژیر دەسەڵاتی خۆی دەدات و باقیماوەکەی بە شێوەی قاچاق لە سووریا دێنێتە دەر یان لە بازاڕی ناوەکی دا دەفرۆشێت.

ئه‌م بابه‌ته 155 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:25:24/07/2021