ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ
ڕاپۆڕت/ جوانە تەیمەسی

ڕاپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە رێکەوتی ٢٦ی پووشپەڕ تاوەکوو ٣١ی پووشپەڕ.

مافەکانی مرۆڤ کۆمەڵێک بنچینە یان ڕێسای ڕەوشتین ڕەوا دەکرێت، ئەمەش لەسەر کۆمەڵێک پێوانەیی ئاکاری مرۆڤەکان کە بە گوێرەی یاسای ناوخۆیی و نێودەولەتی پارێزگاریان لێ دەکرێت. بەگشتی ئەم بنەمایانە مافی ڕەوای ھەموو مرۆڤێکن و شیاوی گۆڕین و دەستکاریی نین، کە بە یەکسانی بەھۆی مرۆڤبوونی کەسەکەوە (بە تایبەتمەندی مرۆڤبوونیانەوە بەندە) پێی ڕەوا بینراوە، بێ گوێدانە تەمەن، نەتەوە، ئایین، زمان، ڕەنگ و ڕەگەز، ھەموو وەکو مرۆڤ ھاوتاین. ئەم مافانە لە ھەموو شوێنێک و لە ھەموو کاتێکدا جێبەجێ دەبن بەسەر مرۆڤەکاندا، لە ھەر کوێیەک بن لە جیهاندا، بێ جیاوازی. لە سایەی سەروەریی یاسا و سۆزی مرۆڤانەوە، چاوەڕوان دەکرێت کە ھەموو پێڕەوی ڕێزگرتنی مافەکانی مرۆڤی ھەبێت بۆ مرۆڤەکانی تر، ھیچ کات ئەو مافانە لە مرۆڤ ناترازێن، مافی مرۆڤ بۆ هەموو کەسێک مافێکی ڕەسەنە و پێوەی لکاوە، مەگەر لە دۆخێکی یاسایی تایبەتی و بەھۆکاریی سەپاندنی لە ڕەوتێکی یاسایدا.

زیندانی:
١- (شێرزاد شەوقی قاسملوو) خەڵکی ورمێ، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.
٢- (کامران داستان) خەڵکی مەریوان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٣- (هیوا داربەرزین) خەڵکی مەریوان، ڕێکەوتی ٢٨ی پوشپەڕ، لەلایەن ‌هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
٤- (یاسر مەنگووڕی) خەڵکی پیرانشار، ڕێکەوتی ٢٦ی پوووشپەڕ، لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە دەتبەسەر کرا.
کۆڵبەر:
١- (ئەنوەر مورادی) خەڵکی نەوسوود، ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕ، لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.
٢- (خەلیل مەحموودی) خەڵکی نەوسوود، ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕ، لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.
٣- (خەلیل سولەیمانی) خەڵکی نەوسوود، ڕێکەوتی ٢٥ی پووشپەڕ، لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.
٤- (جەماڵ حەسەن پوور) خەڵکی چاڵدێران، ڕێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕ، لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە ئەشکەنجە کر.
٥- (باران حەسەن پوور) خەڵکی چاڵدێران، ڕێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕ، لەلایەن ‌هێزە چەکدارەکانەو ئەشکەنجە کرا.
٦- (حسەین فیروزی) خەڵکی چاڵدێران، ڕێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕ، لەلایەن ‌هێزە چەکدارەکانەوە ئەشکەنجە کرا.
٧- (وەلی موقیمی) خەڵکی چاڵدێران، ڕێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕ، لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە ئەشکەنجە کرا.
٨- (حەمید عەبدوڵڵازادە) خەڵکی چاڵدێران، ڕێکەوتی ٢٨ی پووشپەڕ، لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە ئەشکەنجە کرا.

خۆکوژی:
١- (ماریە گوڵباخی) خەڵکی مەریوان، ڕێکەوتی ٢٦ی پووشپەڕ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
٢- (دانیال ڕەمەزان پوور) تەمەن ١٤ساڵ، خەڵکی سەردەشت، ڕێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

مرۆڤ بوونەوەرێکی پیرۆزە و شایەنی ڕێز و خۆشەویستییە و شیاوی هەموو مافەجوانەکانە، مافی مرۆڤ هەر وەک لە ناوەکەیەوە دەرئەکەوێت تایبەت بە مرۆڤە، واتە مرۆڤەکان لە سەرانسەری جیهاندا ناتوانن ئەم مافە پێشێل بکەن و یان بە هۆکاری جۆراوجۆر جیاوازی بخاتە نێوان مرۆڤەکانەوە و مافەکانیان پێشێل بکات. بە پێناسەیەکی دیکە مافی مرۆڤ، مافێکە نە دەستێندرێتەوە و نە دەبخشرێ بەکەسانی دیکە، ئەم مافە لە گەڵ مرۆڤ لە دایک دەبێ و تاکوو دەمرێ لێی جیا نابێتەوە. هەر بۆیه ئەتوانین بڵێن دەوڵەتەکان، پەیماننامەکان و یاسای نێونەتەوەیی و نێوخۆیی وڵاتەکان، ناتوانن هۆکارێک بن بۆ دەستنیشان کردنی، بەڵکوو تەنیا ئەتوانن هۆکارێکی گرێنگ بن بۆ پاراستن و ڕێگری له پێشێل کردنی ئەو مافانە کە دەراوە بە مرۆڤەکان.

ئه‌م بابه‌ته 164 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:57:22/07/2021