ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی خوزستان درێژەی هەیە

ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی خوزستان درێژەی هەیە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ سێشەممە شەو ڕێکەوتی ٢٩ی پووشپەڕی ساڵی١٤٠٠ی هەتاوی، لە شەشەمین شەوی خۆپیشاندانی خەڵکی خوزستان بە هۆی بێ ئاوی، شارەکانی ئەهواز، ئیزە، سوسەنگرد، شووشتەر، خوڕەمشار، ئابادان، بێبەهان، ڕامشیر، ویس، دارخوین، ماهشار، و دێزفوول پەیوەست بوون بەم خۆپیشاندانە و بە کووشتنی دوو شارۆمەندی دیکە لە ئیزە ئاماری کووژراوەکان بە هۆی ناڕەزایەتی دەربرین بە بێ ئاوی بە پێنج کەس گەیشتوووە

شایانی باسە کە لە خۆپیشاندانەکەی سێشەممە شەوی شاری ئیزە لانیکەم دوو لاو بەناوەکانی (هادی بەهمەنی) و (محەممەد عەبدوڵڵاهی) بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەتەکانی حکوومەت گیانیان لەدەستدا.

بە وتەی سەرچاوەی ئاگادار لە شاری ئیزە کە ژمارەیەک لە خەڵکی خۆپیشاندەر کە بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ ئاو سێشەممە شەو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەیان لێکراوە و بریندار بوون، بە هۆی نیگەرانی دەستبەسەر بوون لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە، بە نەخۆشخانەکان نەڕۆشتوون و شوێنێکیان بۆ چارەسەرکردنی  برینەکانیان نییە.

جێگای ئاماژەیە کە هەتا ئێستا لانیکەم پێنج کەس لە لاوی ناڕازی دەربڕ لە شارەکانی شادگان، ئەهواز و ئیزە بە هۆی شەش شەو خۆپیشاندان بە بێ ئاوی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی حکوومەت کوژراون.

ئه‌م بابه‌ته 55 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:33:21/07/2021