کووشتنی شارۆمەندێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە بەندیخانەدا

کووشتنی شارۆمەندێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە بەندیخانەدا


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا پیاوێک بە ناوی (ڕەحمان ئەحمەدیان) تەمەن ٣٨ساڵ، کۆڕی نەریمان، خەڵکی ئاوایی (سیر حەیدەرلوو)ی سەر بەشاری ورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا و پاش چەند ڕۆژ لەدەستبەسەر کردن، لە یەکێک لە زیندانەکانی هێزە ئەمنییەکان لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانی لەدەستداوە.

جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕ، هێزە ئەمنییەکان تەرمی ناوبراویان ڕادەستی بنەماڵەکەی کردووە.

شایانی باسە کە هێزە ئەمنی و هەواڵگریەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ڕەحمان ئەحمەدیان کردووە و پێیان ڕاگەیاندوون، کە مافی قسەکردنیان لەگەڵ هیچ میدیایەک نییە و منداڵەکانیان لە زینداندا خۆی کوشتووە.


ئه‌م بابه‌ته 83 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:28:19/07/2021