حوکمی لە سێدارەدانی چوار بەندکراو جێبەجێ کرا

حوکمی لە سێدارەدانی چوار بەندکراو جێبەجێ کرا

ئاسۆی رۆژهەڵات/ بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە، ڕێکەوتی ۲۷ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، حوکمی لەسێدارەدانی چوار بەندکراو بە ناوەکانی (عەلی بەندە پەرویزی) تەمەن ٦٠ساڵ، خەڵکی شاری شیراز، (جەواد کەریمیان) خەڵکی کرماشان، (نەسیر ئەحمەد بەلووچ) خەڵکی زاهێدان، (مێهرداد گوڵشەنی) خەلکی  کرمان، کە تاوانیان پەیوەندی لەگەڵ مادە سڕکەرەکان،هەبووە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئیسفەهان جێبەجێ دەبێ. 

شایانی باسە کە پاش ئەوە موحسێنی ئێژە‌یی وەکوو سەرۆکی هێزی دادی ئێران دەست بەکار بوو، تەنیا لەم دوو هەفتەدا لانیکەم ۱۷ بەندکراو لە بەندیخانەی دەستگێردی ئیسفەهان به تۆمەتی مادە سڕکەرەکان لەسێدارە دراون.


ئه‌م بابه‌ته 84 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:37:18/07/2021