سێهەمین شەوی خۆپیشاندانی خوزستان و سێهەمین کوژراو

سێهەمین شەوی خۆپیشاندانی خوزستان و سێهەمین کوژراو

سێهەمین شەوی ڕاپەڕینی خوزستان، بە ناردنی هێزە چەکدارەکانی پارێزگاکانی تر بۆ ئەو شارە، لە نێو خوێن و ئاگر دا تێوەگلا، کۆماری ئیسلامی لە ۴۲ ساڵی ڕابردوو ئاو و کارەبا و هەوای نەگەیاندەخوزستان؛ بەڵام لە ۳ ڕۆژدا لەشکەرێک لە هێزە چەکدار و سەرکوتگەرەکانی گەیاندە خوزستان کە کانگای سەروەتە تاڵانکراوەکانە، خەڵکی توڕەی خوزستان لە شارەکانی دەشتی ئازادگان، سوسەنگەرد، ئەهواز، شوش و شارەکانی دیکەی ئەم پارێزگایە، دوێنێ شەویش ڕژانە سەر شەقامەکان و هاواری ڕووخانیان هەڵدا، تا ئێستا لانیکەم سێ کەس لە خۆپیشاندەرانی خوزستان بەناوەکانی "موستەفا نەعیماوی" لە شادگان و "قاسم خەزیری" لە ‎کوت عەبدوڵڵا و ‎"عەلی مەزرەعه" لە ئەهواز بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون.

شایانی باسە کە ئەم خۆپیشاندانە لە ئەنجامی کێشە کەڵەکە کراوەکان لە درێژەی ٤٣ ساڵ حکوومەتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و نەبوونی ئاوە.


ئه‌م بابه‌ته 33 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:17:18/07/2021