ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ لەدرێژەی
مانگرتنە گشتییەکان لە شارەکانی ئێراندا لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کرێکارانی شارەوانی
تیکاب پەیوەستبوون بە مانگرتنە گشتییە کرێکارییەکان، کرێکارانی شارەوانی تیکاب چەند
ڕۆژێکە مانیان گرتووە و کەس نییە زبڵ و زاڵ کۆ بکاتەوە و لە نێو شار زبڵ و زاڵێکی
زۆر کۆبۆتەوە.
شایانی
باسە بەشێکی دیکەش لە خەڵکی جووتیار و ئاژەڵداری ناوچەکە سەرەڕای مانگرتن لەبەردەم
شارەوانی تیکاب، هەموو زبڵ و زاڵەکان و پاشماوەکانیان بردۆتە نێو حەوشەی شارەداری
و لەوێ بە جێیانهێشتووە.
هەرلەم
پێوەندییەدا ناسێح محەممەدخانی، شارەداری تیکاب بە فەرمیی ڕایگەیاندووە کە ئیمە هیچمان
لە دەست نایە و بەرپرسانی حکوومەت وەڵامی ویست و داخوازییەکانی ئێمەش نادەنەوە.
ئهم بابهته 233
جار خوێنراوهتهوه