بۆکان/ ئەندامێکی دیرینی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بۆکان/ ئەندامێکی دیرینی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، بەداخەوە ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ١١ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئەندامێکی کۆمەڵە بە ناوی ئەحمەد ئیسلامی ناسراو بە ئەحمەد سافکار، خەڵکی شاری بۆکان، بە هۆی نەخۆشی کرۆنا ماڵئاوایی لە ژیان کرد، کاک ئەحمەد زیندانیی سیاسی و ئەندام و کەسایەتیی خۆشناوی کۆمەڵە بوو کە بە هۆی چالاکی کۆمەڵە لەساڵی ١٣٦٠هەتا ١٣٦٣ لە زیندانی ئەوین لە شاری تاران دەستبەسەر کرابوو.

بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئیسلامی دەکەیەن و خۆمان بەشەریکی خەم و پەەژارەیان دەزانین و هیوادارین دوایین خەمیان بێت.


ئه‌م بابه‌ته 71 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:21:03/07/2021