خۆپیشاندان و مانگرتنەکانی کرێکاران لە ئێران بەردەوامە (5)

خۆپیشاندان و مانگرتنەکانی کرێکاران لە ئێران بەردەوامە (5)


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ سێزدە ڕۆژ بە سەر مانگرتنی هەزاران کرێکار، زیاتر لە ٧٠ کۆمپانیای نەوتی تێدەپەڕێت و مانگرتنەکان ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە گۆشە گۆشەی ئێران زیاتر پەرە دەسێنێت و ئەم چەن کۆمپانیای خوارەوە کە ئاماژەی پێ کراوە لەم ماوەدا دەستیان داوەتە خۆپیشاندان.

خۆپیشاندانی فەرمانبەرانی فێرکردن و پەروەردەی خومەینی‌شەهر

خۆپیشاندانی خەڵکی شەهرەک ئوغلی تەورێز

مانگرتنی شۆفێری ئامبوڵانسەکانی تایبەتی گواستنەوەی تەرم و مردووەکانی ڕێکخراوی ئارامستانی شارەداری تەورێز

سێهەمین ڕۆژی مانگرتنی بەردەوامی کارنامە سەوزەکانی سەرانسەری وڵات

مانگرتنی فەرمانبەرانی هوڵدینگی کەنداوی فارسی بەندەری ماهشهر

کرێکارانی زۆربەی لە کۆمپانیای شارە جۆراو جۆرەکانی ئێران بە ورەیەکی بەرزەوە مانیان گرتووە بۆ داخوازی مافەڕەواکانیان، وەکوو بیمەی ئەمنیەتی کاری، حەقدەستی ١٢ملیۆن و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ کرێکاران پەیوەست دەەبن بەم کەمپەینەوە.


ئه‌م بابه‌ته 106 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:08:58:03/07/2021