وەفدێکی "بزوتنەوەی گۆڕان" سەردانی سەرکردایەتی "کۆمەڵە"یان کرد

وەفدێکی


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣٠ی مانگی ژوئەنی ٢٠٢١ی زایینی، وەفدێکی نوێنەرایەتی بزوتنەوەی گۆڕان بە سەرپەرشتی بەڕێز "بەختیار عومەر ئەولێ" ئەندامی جڤاتی گشتیی نیشتمانی و ڕێکخەری ژووری پەیوەندییە سیاسییەکان، سەردانی بارەگای ناوەندیی "کۆمەڵە"یان کرد و لە لایەن بەڕێز "عەبدوڵڵا موهتەدی" سکرتێری گشتیی و هاوڕێیانی سەرکردایەتی کۆمەڵە پێشوازییان لێ کرا.

لەم دیدارەدا وێڕای تاوتوێ کردنی بارودۆخی کوردستان و ناوچەکە، کۆمەڵێک پرس و بابەتی تایبەت وەک هاوکێشەکانی حکومەتی هەرێم و بەغداد، هەڵسەنگاندنی هەلومەرجی ئێستای کۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێکەوتنی "بزوتنەوەی گۆڕان" و "یەکێتی نیشتمانیی کوردستان" خرایە بەر باس و ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرا.

لە کۆتاییدا لەسەر پێویستی و گرینگایەتی یەکڕیزیی و هاوکاریی هێزە کوردستانییەکان و پتەوترکردنی پەیوەندیی دوولایەنەی گۆڕان و کۆمەڵە جەخت کرایەوە.


ئه‌م بابه‌ته 198 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:50:01/07/2021