بەردەوامی مانگرتنی کرێکاران لە ئێران (٤)

بەردەوامی مانگرتنی کرێکاران لە ئێران (٤)


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ مانگرتن و نارەزایەتی دەربڕینی زیاتر لە ٦٠ هەزار لە کرێکارانی پاڵاوگەی نەوت، و پیترۆکیمیا، لە ڕێکەوتی ٢٩ی مانگی جۆزەردان دەستیپێکردوە و تا ئێستا بەردەوامە.

شایانی باسە کە ئەگەر ئەم مانگرتنە بەردەوام بێت، دەتوانێ (سناریوسازی) حکومەت، پەیمانکار و خاونفەرمانەکان بێ بەرهەم بکات و داخوازییەکانی کرێکاران بەدی بێت.

جیگای ئاماژەیە کە کرێکارانی خۆپیشاندەر بە پاڵپشتی کاسبکاران و (اتحادیە) دەرەکی و ناوەکی ڕایانگەیاندووە کە هەتا داخوازی و داواکاری مافەڕەواکانیان بە دی نەیت دەست لە مانگرتن و ناڕەزایەتی هەڵناگرن.

بە پێی ڕاپۆڕت و هەواڵەکان کە رۆژانە دەیبینین زیاتر لە ٧٠ شیرکەتی سەر بە پاڵاوگەی نەوت، لەم مانگرتنە بەشدار بوون و ڕۆژانە کرێکاران بەم مانگرتنەوە پەیوەست دەبن و ناڕەزایەتی لەهەمبەر مافەکانیان دەر دەبڕن.


ئه‌م بابه‌ته 53 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:13:01/07/2021