سەقز/ بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

سەقز/ بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی (واحێد ئەمین زادە) تەمەن ٢٩ساڵ، کۆڕی غەریب، خەڵکی ئاوایی (دەرەزیارەتی سەرۆ)ی سەر بەشاری سەقز، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری بڕوێشکان سەر بە شاری بانە زۆر بە سەختی بریندار بوو.

کووشتنی کۆڵبەران سەلمێنەری ئاشکرای جینایەتی دژە مرۆییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە ڕۆژانە دەستی تێوە دەدات.


ئه‌م بابه‌ته 103 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:36:01/07/2021