حوکمی سێدارەی شارۆمەندێکی کورد لە بەندیخانەی مەهاباد جێبەجێ کرا

حوکمی سێدارەی شارۆمەندێکی کورد لە بەندیخانەی مەهاباد جێبەجێ کرا


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٩ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، سزای سێدارەی (محەممەد تا‌هێر سولەیمانی) تەمەن ٦٥ساڵ و خەڵکی ئاوایی (دزەی مەرگەوەر) لە بەندیخانەی ناوەندیی مەهاباد جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو پێشتر لە سەر بابەتی پەیوەندیدار بە مادەی هۆشبەر (هەڵگرتنی ١٠کیلۆ مۆرفین) دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەری ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندرابوو.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو ماوەی چوار ساڵ بوو کە لە بەندیخانەی مەهاباد ڕاگیرابوو.


ئه‌م بابه‌ته 105 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:33:30/06/2021