ئارام فەتحی، باسی ئەشکەنجە کردنی دەکات

ئارام فەتحی، باسی ئەشکەنجە کردنی دەکات


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ئارام فەتحی شاعێر و چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری مەریوان، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٨ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، لە هەژماری ئیسنستاگرامەکەی لەبارەی ئازادکردنی بە شێوەی کاتی نووسیویەتی: دوێنێ دووشەممە ٧ی پووشپەڕ، بە شێوەیەکی کاتی و بە دانانی بارمتە تاکاتی دادگاییکردنم ئازاد کرام، هەڵبەت پاش چاکبوونەوەی جێگەی داری کارەبایی ومست و لەقەیان، ئەوان بە بەردەوامی هەڕەشەی کووشتنمیان دەکرد و دەیانوت خۆ لە سەتار بهێشتی زیاتر نییەی.

ناوبراو هەروەتر نووسیەتی مۆبایلی خۆم و براکەم و لۆبتاپی خۆشکەکەم هێشتا لە ناوەندە ئیتڵاعاتییەکان دایە و نەیانداوەتەوە پێم.

جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، ئارام فەتحی بە دانانی بارمتەی ١٠٠ملیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی لە بەندیخانەی ئیتڵاعاتی مەریوان ئازاد کرا.


ئه‌م بابه‌ته 135 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:58:30/06/2021