پەیوەست بوونی چەندین پاڵاوگەی کرێکاری بە کەمپەینی ١٤٠٠ (3)

پەیوەست بوونی چەندین پاڵاوگەی کرێکاری بە کەمپەینی ١٤٠٠ (3)


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ دووشەممە ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، جگە لە مانگرتنی زیاتر لە ۶۰ یەکینەی نەوت و بەشداریکردنی خاوەن کامیونەکان، پاڵاوگەی نەوتی ئەسفەهان و کۆبوونەوە و هێرشی جووتیاران بۆ دەزگای ئاوی ئەسفەهان، کۆبوونەوە و مانگرتنی دیکەش لە ڕێگەدایە لە خوارەوە ئاماژەی پێکراوە.

ناڕەزایەتی دەربڕینی شاترێکی نانەواخانە لە هەمبەر پچڕانی بێسەروبەرەی کارەبا لە فەرمانگەی کارەبای شاری مەریوان.

خۆپیشاندانی کارنامه‌ سەوزەکان بۆ دووەمین ڕۆژ دوا بەدوای یەک لە لەهەمبەر دانەمەزراندنیان لە بەرامبەر وەزارەتی فێرکردن و پەروەردە.

خۆپیشاندانی کرێکارانی ئەبنیەی تەکنیکی هێڵی ئاسنی تەورێز لەهەمبەر دەرکردنی دوو هاوکاریان لە بەرامبەر بینای هێڵی ئاسنی ئازەربایجان.

خۆپیشاندانی کرێکارانی بەڵێنکاریی کەشی سەوزی شارەداری ناوچەی ۷ی ئەهواز لەهەمبەر نەدانی مووچە و شایستە داراییەکانیان و دابین نەکردنی کەلوپەلی ئیشەکەیان.

مانگرتنی کرێکارانی شارەداری بیجار لەهەمبەر نەدانی مووچە بۆ ماوەی ۲ مانگ و ۴ مانگ شایستە داراییەکانیان ئەم خۆپیشاندانە لە ڕۆژی یەکشەممە دەستی پێکردووە و بووەتە هۆی کەڵەکە بوونی زبڵ.

مانگرتنی خاوەن کامیونەکانی پارێزگای ئەردەکان لە هەمبەر دابەشکردنی بار.

مانگرتنی کارمەندانی پەیوەندییە کانی (مخابرات) ی کرماشان لەهەمبەر پێڕانەگەیشتن و گرینگی نەدان بە داواکارییەکانیان.

شایانی باسە کە کرێکاران بۆ داخوازییەکانیان و حەقدەستی ١٢ملیۆن ئەم مانگرتنە سەرانسەیەیان دەستپێکردوە و بەو شێوەیە کە بەڕێوە دەچێت هەتا دابین کردنی داواکارییەکانیان دەست لە مانگرتن هەڵناگرن.


ئه‌م بابه‌ته 147 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:20:29/06/2021