بەشداریی سکرتێری گشتی کۆمەڵە لە ڕێوڕەسمی بەخشینی دوکتۆرای فەخری بە بەڕێز "عومەر شێخ موس"

بەشداریی سکرتێری گشتی کۆمەڵە لە ڕێوڕەسمی بەخشینی دوکتۆرای فەخری بە بەڕێز


ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی ژوئێنی ٢٠٢١ی زایینی، لە ڕێوڕەسمێکی تایبەتدا بڕوانامەی دوکتۆرای فەخری لە لایەن زانکۆی "کۆیە"وە پێشکەش بە بەڕێز "عومەر شێخ موس"، سیاسەتوان و ڕۆژنامەوان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان کرا.

لەم ڕێوڕەسمەدا کە بە ئامادەبوونی کۆمەڵێک لە بەرپرسانی باڵای حکومی و حیزبی هەروەها کەسایەتییە سیاسی و ئاکادێمیکەکان بەڕێوەچوو شاندێکی کۆمەڵە بە سەرپەرشتی بەڕێز "عەبدوڵڵا موهتەدی"، سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بەشداریان کرد.

جێگەی ئاماژەیە "عومەر شێخ مووس" لەدایکبووی شارۆچکەی "عامودا" لە کوردستانی ڕۆژئاوایە و ساڵی ١٩٧٢ بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی ستۆکهۆڵم بەدەستهێناوە، دواتر لەگەڵ هاوژینەکەی گەڕاونەتەوە بۆ پێشمەرگایەتی و لە ساڵی ١٩٧٥دا یەکێک لە ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەری یەکێتی نیشتمانیی کوردستان بووە.


ئه‌م بابه‌ته 213 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:33:28/06/2021