سەردەشت/ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکان کوژرا

سەردەشت/ کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکان کوژرا


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٥ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری دۆڵەبی شاری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی (واحید ئەحمەد پوور) خەڵکی ئاوایی (بیران)ی سەر بە شاری سەردەشت، گیانی لە دەستداوە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو خێزاندار و باوکی سێ منداڵە.


ئه‌م بابه‌ته 65 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:32:27/06/2021