یادی هاوڕێیانی گیانبەختكردووی ۲ی پووشپەڕ بەرز راگیرا

یادی هاوڕێیانی گیانبەختكردووی ۲ی پووشپەڕ بەرز راگیرا


به پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوی ۲ی پووشپەڕی ساڵی ۱٤۰۰ی هەتاوی لە شاری سنە ڕێوڕەسمی بەرز راگرتنی یاد و بیرەوەری هاوڕێیانی گیانبەختکردووی کۆمەڵە، حامید سەیف پەناهی ، بهێزاد نووری ، سەباح حسێن پەناهی و رامین حسێن پەناهی بەڕێوەچوو.

بەرەبەیانی ٢ی پووشپەڕی ساڵی ۲۰۱۷پۆلێک لە ئەندامانی کۆمەڵە پێکهاتوو لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە و ڕێکخستنە نهێنییەکانی کۆمەڵە لە شارەکانی کوردستان لە شاری سنە کەوتنە کەمینی هێزەکانی سپای پاسدارانی رژیمی کۆماری ئیسلامییەوە و لە شەڕێکی نابەرابەر و بەرگرییەکی کەم وێنەدا ٣ کەس لە هاوڕێیانی کۆمەڵە بە ناوەکانی "حامید سەیف پەناهی"، "بێهزاد نووری" و "سەباح حسێن پەناهی" گیانی ئازیزیان لە پێناوە ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی بەرحەقی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەخت کرد و هاوڕێ "ڕامین حسێن پەناهی"یش لە کاتێکدا بە توندی بریندار بوو بە دیل گیرا و دواتر لە ۱۷ی خەرمانان ئێعدام کراوە و پەیوەست بووبە کاروانی پر لە سەربەرزی گیانبەختکردووانی کۆمەڵە.

یادی ئازیزیان بەرز و ڕێگایان پڕ ڕێبوار


ئه‌م بابه‌ته 512 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:55:23/06/2021