ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ


ڕاپۆڕت/ جوانە تەیمەسی

ڕاپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە ڕێکەوتی ٦ی جۆزەردان تاوەکوو ١٣ی جۆزەردان.

پاراستنی ئەمنی شارۆمەندان لەهەر وڵاتێک، ئەرکی سەرشانی حکومەتی ئەو وڵاتەیە، بەڵام لە ئێران؛ بە پێی ئەوەی کە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی مافی شارۆمەندانی واژوو کردوە، ڕۆژانە لە ڕێگای هێزە ئەمنی و چەکدارەکانەوە بە بیانووی جیاوازەوە گوشارێکی زۆر بۆ سەر شارۆمەندان بە تایبەت شارۆمەندانی کورد بۆ سەرکووت کردن و تۆقاندنی خەڵک دێنێت.

زیندانی:

١- (خەبات مەفاخری) خەڵکی سنە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٢- (سۆران شەریفیان) خەڵکی بۆکان، لەماەوی ڕۆژانی ڕابردوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

کۆڵبەر:

١- (قوباد ڕەحمانی) تەمەن ٢٨ساڵ، خەڵکی کرماشان، ڕێکەوتی ٦ی جۆزەردان، لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە کوژرا.

٢- (محەممەد ڕەحمانی) خەڵکی بانە، ڕێکەوتی ٩ی جۆزەردان، لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە بریندار کرا.

٣- (محەممەد سادقی) خەلکی سەقز، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

٤- (حوسێن فەرەجی) تەمەن ٦٣ساڵ، خەڵکی بانە، ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردان، لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە کووژرا.

٥- (سەرکەوت ئەحمەدی) خەڵکی بانە، ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردان، لەلایەن هێزە چەکدارەکانەوە بریندار کرا.

خۆکوژی:

١- (ئامینە سەعیدزادە) تەمەن ٤٠ساڵ، خەڵکی سەقز، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

٢- (دیانا شەریفی) تەمەن ١٤ساڵ، خەڵکی مەهاباد، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

٣- (واحد سەفەوی) تەمەن ١٦ساڵ، خەڵکی پیرانشار، ڕێکەوتی ١١ی جۆزەردان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٤- (عەبدوڵڵا فەتحی)تەمەن ٧٠ساڵ، خەڵکی دیواندەرە، ڕێکەوتی ١٠ی جۆزەردان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ تەنیا بەشێک لە سیسیتەمی جینایەتی کۆماری ئیسلامی دەخاتە ڕوو، وڵاتی ئێران جگە لە وڵاتی چین پلەی یەکەمی هێناوە بۆ ئیعدام کردنی خەڵک و زیندانی سیاسی و عەقیدەتی بە شێوازگەلی جۆراو جۆر ئەشکەنجە دەدات، و ڕێژەی زۆربوونی خۆکوژی لە ئێران دێتەوە سەر شێوەی حکوومەتی ئەو ڕژیمە کە کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ بایەخێکی پێ نادات، جگە لە بایەخ نەدان، ئازار و ئەشکەنجەی خەڵک ئەدات و زۆر بە پڕووپاگاندای مافی مرۆڤ پێشێل دەکات.


ئه‌م بابه‌ته 196 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:30:03/06/2021