میناب/ کوشتنی کۆڵبەرێک بە دەستی چەکدارنی ڕژیم

میناب/ کوشتنی کۆڵبەرێک بە دەستی چەکدارنی ڕژیم


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٨ی جۆزەردانی ساڵی لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ئینتیزامی شاری میاناب (سوختبرـ)ـێک بە ناوی "حسێن ترکمان" گیانی لە دەستدا.

بە وتەی شایەتحاڵانی ئەو ڕووداوە، ‌هێزە چەکدارەکان ڕژیم هەوڵی ڕاوەدوونانی ئۆتۆمۆبیلی ناوبراویان داوە و بەرەڕووی تەقەیان کردووە کە یەکێک لە تگەری ئۆتۆمۆبیلەکەیان تەقاندووە و هەر بەم هۆیەشەوە ماشینەکە تووشی ڕووداو بووە و ئاگری گرتووە و ناوبراو لە ژێر گڕی ئاگرەکەدا گیانی لە دەستداوە.



ئه‌م بابه‌ته 535 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:01:29/05/2021