ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

ڕاپۆڕتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ

ڕاپۆڕت/ جوانە تەیمەسی

ڕاپۆڕتی حەفتانەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە ڕێکەوتی ٣٠ی گوڵان تاوەکوو ٦ی جۆزەردان.

ڕۆژانە شایەتی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لەلایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هەین کە بە شێوازگەلی جۆراو جۆر وەکوو دەستبەسەر کردنی خەڵک، کووشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران، لە سێدارەدان و....هتد، بەو بارودۆخە کە کۆماری ئیسلامی بۆ خەڵکی ئێرانی درووست کردوە ڕۆژانە شایەتی دەیان خۆکوژی دەبین.

زیندانی:

١- (ئیبراهیم ئۆفتادە) تەمەن ٤٣ ساڵ، خەڵکی پیرانشار، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٢- (سولەیمان کەریم پوور) خەڵکی مەهاباد، ڕێکەوتی ٢٨ی گوڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٣- (خالید محەممەدزادە) خەڵکی مەهاباد، ڕێکەوتی ٢٨ی گوڵان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٤- (نەجەف مێهدی پوور) خەڵکی ئیلام، ڕێکەوتی ٢٨ی گوڵان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٥- (بەهمەن ئیسماعیلی) تەمەن ٣٨ساڵ، خەڵکی ورمێ، ڕێکەوتی ٢٣ی گوڵان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٦- (قاسم عەزیزیان) تەمەن ٢٨ساڵ، خەڵکی مەهاباد، ڕێکەوتی ٣١ی گوڵان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٧- (لوقمان نیکزاد) تەمەن ٢٥ساڵ، خەڵکی مەریوان، ڕێکەوتی ٢ی جۆزەردان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٨- (نەجەف مەهدی پوور) خەڵکی ئیلام، ڕێکەوتی ٢٨ی گوڵان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

٩- (ئەسەد میرگوڵ) خەڵکی ڕەوانسەر، ڕێکەوتی ٣ی جۆزەردان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

١٠- (کەماڵ عەزیزی) تەمەن ٢٧ساڵ، خەڵکی سنە، ڕێکەوتی ٥ی جۆزەردان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

کۆڵبەر:

١- (شیرکۆ محەمەد پوور) خەڵکی سەردەشت، ڕیکەوتی ٤ی جۆزەردان، بە هۆی تەقینەوەی مین، بریندار بوو.

خۆکوژی:

١- (ئێلهام مروەتی) خەڵکی جوانڕۆ، ڕێکەوتی ٣٠ی گوڵان، کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.

٢- (سەمیرا سوار) تەمەن ٣٢ساڵ، خەڵکی قوروە، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٣- (ڕزگار میرەکی) خەڵکی سنە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٤- (لوقمان حسەینی) خەڵکی کامێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

٥- (ئازاد حەسەنی) تەمەن ٣٢ساڵ، خەڵکی پیرانشار، ڕێکەوتی ٣١ی گوڵان، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

کێشەی ئابووری لە ئێران بۆوەتە هۆی خۆکووژی، بریندار بوون و کووشتنی کۆڵبەران لەلایەن هێزە سەرکووت گەرەکانی ڕژیمی ئێران لە سەر سنوورەکان و ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران هیچ ڕێگە چارەیەکی بۆ ئەم باروودۆخە کە خەڵکی تێدایە نەدۆزیوەتەوە و سەرەڕای ئەوەی کە هیچ بایەخێک بە ناڕەزایەتی خەڵک نادات، ئازار و ئەشکەنجەی خەڵکیش دەکات.


ئه‌م بابه‌ته 230 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:47:27/05/2021